بەهۆی هەڵکەندی پارچەیەک زەوی لە تەنیشتی کارگەی سەهۆڵەکەی
شاری سلێمانی، کارگەکەوە و ماڵێکی نزیکی ئەو شوێنە داڕوخان.
ئەمڕۆ هەینی، ٢ی نیسانی ٢٠٢١، پەیامنێری BMC رایگەیاند:" نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەمەبەستی
دروستکردنی پرۆژەیەکی نوێ لەلایەن سەرمایەدارێکەوە، لەکاتی هەڵکەندی پارچە زەوییەک
لە تەنیشتی کارگەی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی، کارگەکە و خانوویەکی نزیکی ئەو شوێنە
داڕوخان و مەترسی لەسەر رووخانی چەند خانوویەکی دیکەش دروستبووە ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کارگەکە و بەشێک لە خانووەکانی
گەڕەکەکە موڵکی سەرمایەدارەکە و کەسوکارەکەیەتی، ئەو خانووەش کە بەهۆی هەڵکەندی
زەوییەکەوە داڕوخاوە، موڵکی برای خاوەن پرۆژەکەیە".
لە ماوەی رابردوودا کارەگەی سەهۆڵەکە شوێنێکی دیاری شاری سلێمانی و بە تایبەت شەقامی سالم، کە بەهۆی ئەو کارگەیەوە بەشێک لەو شەقامە بە ناوی کارگەکەوەنراوە".