ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ئاشکرایدەکات، جیا
لە دەرزی موغەزی، هیچ دەرزییەکی دیکە رۆژوگرتن بەتاڵ ناکاتەوە، بە ڤاکسینی
کۆرۆناشەوە.
ئەمڕۆ هەینی، حەسەن پشدەری، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای
فەتوای هەرێم بە BMC راگەیاند:" ڤاکسینی
کۆرۆنا رۆژوگرتن لە مانگی رەمەزاندا بەتاڵ ناکاتەوە، لەبەر ئەوەی ڤاکسینەکە ناچێتە نێو
گەدەوە، بەڵکو دەچێتە نێو دەمارەکانەوە ".
ناوبراو راشیگەیاند:"
تەنها دەرزی موغەزی رۆژو بەتاڵ دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی
دەچیتە نێو گەدە و بۆشایی لەشی مرۆڤەوە".
پێشتر ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم حوکمی وەرگرتنی
ڤاکسینی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئەمە دەقەکەیەتی:
په‌تای كۆرۆنا یه‌كێكه له‌و په‌تا
كوشندانه‌ی له كوردستان و جیهان هه‌زاران كه‌سی له‌ناوبردووه، بۆیه
خۆپاراستن لێی واجبێكی شه‌رعییه و به‌كارهێنانی ڤاكسینیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له
روانگه‌ی ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه دروسته و هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه، لەبەر ئەوەی ئامانج لێی وه‌رگرتنی چاره‌س و خۆپارێیە، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له پێكهاته‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌شدا مادده‌یه‌كی پیس و حه‌رامكراوی
تێدا به‌كارهاتبێت چونكه :
یه‌كه‌م: قورئان ده‌فه‌رموێت دروسته له كاتی ناچاریدا كه‌مێك له
حه‌رام به‌كاربهێنرێت له پێناو پارێزگاری له خودی مرۆڤه‌كان، چونكه (حفظ النفس)
مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌ی شه‌ریعه‌ته.
دووه‌م: به پێی قاعیده‌ی فیقهی ئیسلامی ئه‌گه‌ر
دوو زه‌ره و خراپ و مه‌فسه‌ده رووبه‌ڕووی مرۆڤ بوویه‌وه پێویسته به مه‌به‌ستی خۆ پاراستن له زه‌ره‌ره گه‌وره‌كه زه‌ره‌ره
كه‌مه‌كه هه‌ڵبژێرێت، لێره‌یشدا به به‌كارهێنان و وه‌رگرتنی ئه‌و ڤاكسینه گیانی مرۆڤه‌كان له مه‌ترسی
مردن به ئومێدی خودا رزگار ده‌بێت ئه‌گه‌رچی له به‌رانبه‌ریشدا كه‌مێك زه‌ره‌ر
یان دوچاری كه‌مێك گوناه ببن.
سێیه‌م: ئه‌و ماده كه‌مه‌ی كه ده‌گوترێت
له نێو پیكهاته‌كانی ئه‌و ڤاكسینه‌دایه له چوارچێوه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی گۆڕاوه و به پێی راپۆرته پزیشكییه‌كان گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه، به هۆی
گۆڕانكاری له ناوه‌رۆكدا له ناوه‌كه‌ی خۆیه‌وه گۆڕاوه بۆ ناوێكی تر، هه‌روه‌ك
چۆن (سركه) پێشتر به قۆناغی شه‌رابدا تێبه‌ڕیوه، به‌ڵام چونكه به‌ته‌واوه‌تی
له شه‌رابه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ سركه دروسته به‌كاربهێنرێت. ئه‌میش به‌و چه‌شنه‌یه.
چواره‌م: ئاشكرایه كه كاری سوتاندن بۆ گیانله‌به‌ر
به هه‌ر مه‌به‌ستێك له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا حه‌رامه، به‌ڵام بۆ ته‌داوی و چاره‌سه‌ری
پزیشكی دروسته په‌نای بۆ ببرێت، كه‌واته له كاتی زه‌روره‌ت و مه‌جبوریدا
هه‌ندێك له حوكمه‌كان ده‌گۆڕدرێن.