ئەو دادوەرەی سەدام حسێنی دادگاییکرد گیانیلەدەستدا

عێراق 02/04/2021

Alternate Text

محەمەد عوڕەێبی، یەکێک لەو دادوەرانەی سەدام حسێنی لەسەر دۆسیەی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە دادگاییکرد، بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی، ٢ی نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "السومرية نيوز"ی عێراقی بڵایکردووەتەوە:" ئەمڕۆ محەمەد عڕێبی ئەو دادوەرەری سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراقی دادگاییکرد، بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی عێراق گیانیلەدەستدا ".

محەمەد عوڕەێبی لە ساڵی ١٩٦٩ لە ناوچەی کەڕادەی بەغدای پایتەخت لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٢ کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواوکرد و لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک سەرۆک دەستەی دووەمی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق هەڵبژێردا و سەبارەت لە دۆسیەکانی ئەنفال و کێمیابارانکردنی هەڵەبجە و جەند دۆسیەیەکی دیکە سەدام حسێنی دادگاییکرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا