تەندروستی هەرێم: هەشت توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم گیانلەدەستدانی
هەشت توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی، ٢ی نیسانی ٢٠٢١، وەزارەتی
تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە پشکنینەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا
٧٧٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەشت حاڵەتی دیکەی مردن بەو ڤایرۆسە
تۆمارکران .
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە:" ٣٧١
توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکە لەلەشیاندا نەماوە".