لەئەنجامی توشبوونی پزیشکێکی دوگیانی
شاری دهۆک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک گیانیلەدەستدا،
بەڵام پێش گیانلەدەستدانی کۆرپەکەی رزگارکرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC پاش ١٦
رۆژ لە توشبوونی د. ئەڵماس محەمەد بە کۆرۆنا، ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی
کۆرۆنا لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا گیانیلەدەستدا، بەڵام پێش گیانلەدەستدانی دکتۆرەکە،
توانرا لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە منداڵەکەی رزگار بکرێت.
بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی د.
ئەڵماس محەمەد، پێنج رۆژ بەر لە ئێستا رەوانەی نەخۆشخانە کرا، ئەمڕۆش بەهۆی
کاریگەرییەکانی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیلەدەستدا.