منداڵێکی کورد لە دهۆک بە سێ ئەندامی نێرینەوە لەدایکبووە

کوردستان 02/04/2021

Alternate Text

ماڵپەڕی "دەیڵی مەیڵی"ی بەڕیتانی لە ڕێگای ڕاپۆرتێکی پزیشکییەوە بڵاویکردووەتەوە: "ساڵی رابردوو لە پارێزگای دهۆک منداڵێک لەدایکبووە بە سێ ئەندامی نێرینەوە کە ئەوەش یەکەم جارە لەسەر ئاستی جیهان منداڵی لەوشێوەیە لەدایک بێت ".

لەهەواڵەکەدا هاتووە کە بەهۆی لاوازبوونیانەوە دوو لە ئەندامانی نێرینەی منداڵەکە بە نەشتەرگەری لابراون، ئەوەی دیکەشیان کە سەرەکی بووە هێشتوویانەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە ئەوە یەکەمجارە لە مێژووی ڕاپۆرتە پزیشکییەکانی جیهان شتی وا ڕووبدات و لە مێژووی مرۆڤایەتیدا حاڵەتی لەو شێوەیە تۆمار نەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا