میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە هەوڵدرا یەکێک
لە بەربەرستە ئەمنییەکانی بینای کۆنگرێس ببەزێندرێت.
ئەمڕۆ هەینی، ٢ی نیسانی ٢٠٢١، دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا کۆنگرێس
رایانگەیاندووە:" لەکاتی رێگریکردن لە هەوڵی هێرشکردنەسەر بینای گۆنگرێس و
بەزاندنی بەربەستێکی ئەمنی بیناکە دوو پۆلیس برینداربوون و گومانلێکراوێکیش
دەستگیرکرا".
هاوکات ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری چەند شایەتحاڵێک
بڵاویکردووەتەوە :" بەشێکی زۆر لە شەقامەکانی نزیک لە بینای کۆنگرێس لە لایەن
پۆلیسەوە داخراون و باس لەوەدەکرێت مەترسی ئەمنی لە ناوچەکەدا لەئارادایە".