شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا، کوڕ و
باوکێک دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
بڵاویکردووەتەوە:" کاتژمێر١١:٣٠خولەکی
شەوی ڕابردو لەگوندی عارەب کەندی سەر بەناحیەی گوێڕ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان
بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بەدوو پیادە کەباوک و کوڕێک بوون و لەتەنیشتی ڕێگایەک
دەڕۆیشتن".
باسیلەوەشکردووە:"
لەرووداوەکەدا دەستبەجێ باوک و کوڕەکە گیانیان لەدەستدا، دواتریش پیکابەکە کۆنتڕۆڵی
لەدەستدا وخۆی کێشا بەپیکابێکی تری وەستاو لەجۆری دێر زیانی ماددی بەئەویش گەیاند و
دواتر وەستا".