Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی دۆلار زۆر بەرزبووەوە

ئابوری

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بەرزبوونەوەدا ئاستی دیاریکراوی بودجەی تێپەڕاند و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٤٧ هەزار دینار.

ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازارەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٤٧ هەزار دینار کە بەپێی بودجەی سالی ٢٠٢١ دەبێت و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٥ هەزار دیناربێت.
هاوکات نرخی دراوە جیهانییەکانی دیکەش لە بازارەکانی هەرێم بەمشێوەیەیە..
نرخی ١٠٠ پاوەند بە ١٩٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار دینارە.
١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە شەش هەزار دینارە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP