لەم وەرزەدا لە یەکێک لە گوندە کوردستانییەکان گوڵی رەش دەڕوێت

هەمەرەنگ 03/04/2021

Alternate Text

گوڵی رەش بەو گوڵانە دادەندرێت کە بەدەستهێنانی کە لەجیهاندا دەگمەنە، بەڵام لەم وەزەدا لە گوندێکی باکوری کوردستان دەڕوێت.

پێگی " عمان اليوم " ئاماژەی بەوەکردووە:" لە وەرزی بەهاردا گوڵی رەش لە گوندی هالفتی سەر بەشاری رەوحا دەروێت ( کە دەکەتە باکوری کوردستان) و خاکی ئەو ناوچەیە گونجاوە بۆ گەشەکردنی ئەو جۆرە گوڵە".

هاوکات باسلەوەشکراوە:" دانیشتوانی ئەو ناوچەیە گوڵی رەش وەک ئاماژەیەک بۆ نادیاری، خەم، مردن، ئازار لێکدانەوەی بۆدەکەن و بەهۆی کۆچی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەشەوە ئەو جۆرە گوڵە بەرەو لەناوچون دەچێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا