ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،
حکومەتی عێراق زۆر بەپەلەیە و لە سبەینێوە پڕۆژە یاسای بودجە دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، هەرێم کەمال، ئەندامی
پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" حکومەتی عێراق زۆر بەپەلەیە و لە سبەینێوە پڕۆژە
یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەبەرئەوەی کاری وەزارەتەکان لە بێ
پلانیدا وەستاوە".
ئەوەشی راگەیاند:" بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی
رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوو حکومەتدا
پێکدەهێندرێت بۆ پابەندبوونی هەردوولا بە رێککەوتنەکەوە".