گرانبەهاترین پەنیر لە جیهاندا لە شیری
گوێدرێژ دروستدەکرێت و بە نرخێکی زۆر خەیاڵی بەراورد بە پەنیرەکانی دیکە دەفرۆشرێت.
پێگەی " ئینسایدەر" ئاماژەی
بەوەکردووە:" نرخی یەک کلیۆگرام پەنیری گوێدرێژ دەگاتە ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەبەر
ئەوەی لە جیهاندا تەنها یەک کێڵگە هەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە پەنیرە و ئەویش
لە وڵاتی سربیایە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" بەرهەمهێنانی
ئەو جۆرە پەنیرە تێچووەیەکی زۆری دەوێت لەبەرئەوەی یەک کیلۆ گرام پەنیری گوێدرێژ
پێویستی بە ٢٤ لیتر شیر هەیە و ئەو جۆرە پەنیرەش لە بازاڕدا بە " بولی"
ناسراوە".