بەهۆی نەریتێکەوە، لەم وڵاتە ژمارەی مانگا لە دانیشتوانەکەی زۆرترە

هەمەرەنگ 03/04/2021

Alternate Text

ژمارەی مانگاکان لە یەکێک لە وڵاتە ئەفریقییەکان لە ئێستادا بەهۆی  نەریتێکی کۆمەڵایەتییەوە  زیاتر بووە و ڕۆژانەش لە زیادبووندایە.

بەگوێرەی هەواڵێک لە میدیا عەرەبییەکان بڵاوکراوەتەوە:" لە باشووری سودان زۆرترین رێژەی مانگا هەیە بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانەکەی بەهۆی نەریتی کۆمەڵایەتی هاوسەرگیرییەوە، مانگا بۆتە بەشێک لە نەریتی هاوسەرگیری ئەو وڵاتە".
باسیلەوەشکراوە:" لە وڵاتەکەدا مارەیی ژنان لە ناوچەیە  بە مانگا دەدرێت و پیاوان ناچارن کە پێش وەختە  مارەیی ژنان بدەن  کە لە چەند سەر مانگایەکەوە تا سەد سەر مانگا دەبێت بدرێت بە ژنان، بۆ نموونە لە ماوەی پێشودا، بازرگانێکی سودانی ٥٠٠ سەر ئاژەڵی وەک مارەیی داوە  بۆ هاوسەرگیرییەکەی  کە لەگەڵ  کچی(سلفاکر )ی سەرکردەی ئەو وڵاتە ئەنجامی داوە". 

ئەم دابونەریتە کۆنە وایکردووە  ژمارەی  مانگاکانی  باشووری سودان زیاتربێت لە ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە، بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە ٣٠ ملیۆن مانگا لەو وڵاتەدا بەخێو دەکرێن و 
مارەی هەر ژنێک لەو وڵاتەدا لە نێوان٥٠   بۆ ٣٠٠ سەر ئاژەڵدایە.
وەک ئەوەی لە میدیاکاندا باسکراوە:"ژنان ئەو مانگایانەی کە وەک مارەیی وەریدەگرن لە ماڵەکانیاندا بەخێویان دەکەن، ھەر بۆیە پێش شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتە کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا ڕوویدا، بە نزیکەیی  لە هەر خانوویەکدا نزیکەی ٥٠٠ مانگا هەبوو، بەڵام دوای بەردەوامی شەڕەکان لە وڵات ژمارەی مانگاکانی ناو ماڵەکان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی.

لەو ناوچەیادا نزیکەی ٦٤ هۆز بوونیان هەیە کە هەر یەکێکیان رێوڕەسمی تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ مەراسیمی هاوسەرگیری، مارەی کچیش لە وڵاتەدا  بە پێی جوانی و درێژی باڵا و ئاستی خوێندنەکەی هەژمار دەکرێت، جوانی  کچەکەش بە پێی   سپێتی ددانەکان و تۆخی پوک و درێژی باڵا دیاری دەکرێت،هەروها  پێگەی کچان  لە ناو خێزانەکەیدا ( کچی یەکەم ، ناوەڕاست یان دوا کچ ) لە خێزاندا دابونەریت و ڕێژەی مارەیی هاوسەرگیرییەکە دەگۆڕێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا