ئاماری کۆرۆنا دڵخۆشکەرە

کوردستان 03/04/2021

Alternate Text

بەپێی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتی تەندروستی ژمارەی توشبوان بەکۆرۆنا بەراورد بە هەفتەی رابردوو زۆر دابەزیوە.

ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٤٤ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و ٣٤٧ کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەوەتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لەوماوەیەدا ١٤ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و ٨٧٧ پشکنینی نوێش ئەنجامدراون".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەهەفتەی رابردوودا ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا زۆر بەرزبوویەوە و بەهۆیەوە بڕیاردرا بە داخستنی زانکۆ و پەیمانگاکان و لە پارێزگاکان رێککاری نوێ گیرایە بەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا