بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

کوردستان 03/04/2021

Alternate Text

بەغداد بڕی شەش ملیار و نیو و دیناری بۆ پێدانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ناردووە.

نەوزاد کامی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پێشەسازی و بازرگانی بە BMC راگەیاند:" بەغداد بڕی شەش ملیار و نیو دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ دابەشکردنی پارەی ساڵی ٢٠٢٠ی جوتیارانی هەرێم".
ئەوەشی راگەیاند:" بڕی دوو ملیار و نیو لەو پارەیە بەر پارێزگای سلێمانی دەکەوێت چوار ملیارەکەی دیکەس بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە".
هاوکات، باسیلەوەشکرد:" ئێستا عێراق بڕی ٧٩ ملیار و ٤٥٤ ملیۆنی پارەی ساڵی ٢٠٢٠ی گەنمی جوتیارانی هەرێمی لاماوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا