شەپۆلێکی مەترسیدا ئیتاڵیای
گترووەتەوە و تەنها لەماوەی یەک رۆژدا ٢٠ کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، میدیا
جیهانییەکان رایانگەیاندووە:" شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا رووی لە ئیتاڵیا کردووە و
تەنها لەیەک رۆژدا ٢٠ هەزار کەس لە وڵاتەکە توشی کۆرۆنا بوون".
ئەوەش راگەیەندراوە:" ئێستا
هەموو هەرێمەکانی ئیتاڵیا لە هیڵی سووردان و حکومەتیش سێ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی لە
وڵاتەکە راگەیاندووە".
هاوکات، ئەمە سێیەم شەپۆلی ڤایرۆسی
کۆرۆنایە کە ئیتاڵیا بگرێتەوە و تائێستا زیاتر لە ١١٠ هەزار کەسیش بەو ڤایرۆسە
گیانیان لەدەستداوە.