لیژنەکانی قائیمقامی سلێمانی بەهۆی پابەند
نەبوونی بە رێنماییەکان کافتریاکەی ئاکۆ چکۆلیان داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا
ئاماژەی بەوەکردووە:" بە هۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنەکانیان کافتریای ئاکۆ چکۆل-یان لە شەقامی بەریدەکە لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی
داخستووە".
باسلەوەشکراوە:" هەرشوێنێک پابەندی
رێنماییەکانی کارکردن نەبێت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە دادەخرێت و
خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".