دوای ئەوەی دەنگۆی کوژرانی منداڵێک بە گوللە لە کەرکوک لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە، پۆلیسی کەرکوک هەواڵەکەی رەتکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی شاری کەرکوک بە BMC راگەیاند، هەواڵی کوژرانی مداڵێکی تەمەن شەش ساڵان دوورە لە راستیەوە، هەتا ئەو منداڵەی کە باسی لێوە دەکرێت لە راستیدا تەمەنی چوار ساڵانە نەک شەش ساڵ".
وتیشی:" رووداوەکە بەو شێوەیە نەبووە، لە راستیدا کێشەی خێزانی بووە و باوکی ئەو منداڵە دەستی منداڵەکەی سوتاندووە، دواتر دایکی داوای یاسایی لەسەر هاوسەرەکەی تۆمارکردووە و لە ئێستادا هەڵهاتووە و خۆی رادەستی یاسا نەکردووە:"
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمرۆ لە زۆرێک لە میدیا کوردیەکاندا دەنگۆی کوژرانی منداڵێک لە شاری کەرکوک بڵاوبووەوە، کە گوایە گوللەیەک سەری پێکاوە و هۆکار و ئەنجامدەری تاوانەکە ئاشکرانەبوون.