بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارەکانی ئەمڕۆی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانی، لە ئێستادا ٨٥ نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا دەمێننەوە، کە لەو ژمارەیە ٧٣ کەس پێویستی بە ئۆکسجینە.
هەروەها هاتووە کە ئەمڕۆ ١٨ کەس نەخۆشخانەی شەهید هێمنیان بەجێهێشتووە، لە هەمانکاتدا لە کۆی ٨٥ کەس ١٩ کەسیان لە ژێر چاودێری چڕدان.