ئەمڕۆ هەوڵدرا کودەتا بەسەر شا عەبدوڵا کوڕی شا حسێنی کۆچکردوودا بکرێت.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەردەن، ئەمڕۆ لەلایەن حەمزەی کوڕی حسێن زڕبرای شای ئەردەن هەوڵ دراوە کودەتایەک ئەنجامبدات، بەڵام شکستی هێناوە.
ئاژانسەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، هێزە ئەمنیەکانی وڵاتەکە شەریف کوڕی شا حسێن زەید و چەند کەسێکی دیکەیان دەستگیرکردووە بەهۆی هۆکاری ئەمنی.
ئەوەش هاتووە:" ئێوارەی ئەمڕۆ حەمزەی کوڕی شا حسێن زڕبرای شا عەبدوڵا پادشای ئوردن و چەند کەسێکی دیکە بەهۆکاری ئەمنی دەستگیرکراون کە چەند کسێکی پلە باڵایان تێدایە.
ئاماژە بەوەشدراوە:" هێزە ئەمنیەکان هەموو ئەو کەسانە دەستگیردەکەن کە لە کودەتاکەدا دەستیان هەبووە و لێکۆڵینەوەی تەواویان لەگەڵ دەکەن".
شایەنی باسە پێشتر حەمزەی کوڕی شا حسێن بۆ ماوەی چوار ساڵ شازادەی جێنشین بوو، بەڵام ئەو پلەیەی لێ سەندرایەوە دار بە شای ئێستای وڵاتەکە.