بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی فەرمانگەیەک راگیرا

کوردستان 03/04/2021

Alternate Text

بەهۆی توشبوونی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان، دوامی فەرمانگەکە راگیرا.

ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند:" بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بەشێوازی ئۆنڵاین ئەنجامدەدرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنڵاین ئەنجامدەدرێت".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا