شەپۆلێکی گازی ژەهراوی روو لە عێراق دەکات

عێراق 03/04/2021

Alternate Text

پسپۆڕێکی بواری کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بورکانێک لە ئیتاڵیا، شەپۆلێکی گازی ژەهراوی روو لە سوریا و تورکیا و عێراق دەکات.

سادق عەتیە، شارەزای بواری کەشناسی عێراق و ئەندامی دەستەی کەشناسی ئەوروپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند:" لە ماوەی ٣٦ کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی گازی ژەهراوی کە لە دوانە ئۆکسیدی گۆگرد پێکهاتووە روو لە ئاسمانی سوریا و تورکیا و عێراق دەکات".

وتیشی ئەو گازە لە تەقینەوەی بورکانێک لە دورگەی سقڵیە لە ئیتاڵیا دەرچووە و ئاراستەی با بەرەو ناوچەکەمانی دەهێنێت، ئاماژەی بەوەشداوە کە لە چڕی زۆردا گازی دووانە ئۆکسیدی گۆگرد بەڕێژەیەکی مەترسیدار ژەهراوییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە عێراق جێگیر نابێت ئەوا مەترسییەکی ئەوتۆی نییە بۆ سەر هاوڵاتیان".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بۆ ١٧هەمین جار بورکانی دورگەی سقڵیە تەقیەوە رێژەیەکی زۆری کە گازی ژەهراوی فڕێداوەتە ئاسمانەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا