شەش بەندکراوی کورد لەسێدارەدران

کوردستان 04/04/2021

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش بەندکراوی کورد، لە بەندینخانەی ناوەندیی شاری ئورمییەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدران.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش بەندکراو لە بەندینخانەی ناوەندیی شاری ئورمییە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەسێدارەدران".

ئاشکراشیکردووە:"دوو لە لەسێدارەدراوەکان بران و خەڵکی ناوچەی سەلماسن، دوو کەسی دیکەیان خەڵی شنۆن و دووانەکەی دیکەش خەڵکی ئورمییەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا