پاش ئاشکراکردنی پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی کودەتا بۆ سەر پاشای ئەردەن لەلایەن براکەیەوە، شازادەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و سەرجەم تیمە تایبەتەکەی لێ دوورخراوەتەوە.
شازادە حەمزە کوڕی حسێن لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بڵاویکردووەتەوە:" فەرماندەی سوپا داوایلێکردم لە ماڵەکەی خۆم بمێنمەوە و پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە نەکەم و سەرجەم تیمە تایبەتەکەمیشیان لێدوورخستوومەتەوە، رەنگە هێڵی ئەنتەرنێتیشم لێ ببڕن ".
باسیلەوەشکردووە:" بەشێک نیم لە هەر پیلان و رێکخراوێک کە لە رێگەی دەرەکییەوە پاڵپشتی بکرێن، بەرپریش نیم لە لەدەستدانی متمانە بە کەسانی نێو دەزگاکانی وڵات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەردەن بەدەست گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رەخنەگرتنیش بە دەستبەسەرکردن کۆتایی دێت، ئەوەی لەم وڵاتەدا روودەدات گۆڕانکارییەکی خراپە".
ئەم قسانەی شازادە حەمزە کوڕی حسێن، چەن کاتژمێرێک پاش راگەیاندنی دەستگیرکردنی شەریف کوڕی زەید و باسم ئیبڕاهیم عەوەزەڵا، سەرۆکی پێشووی دیوانی پاشایەتی و چەند کەسێکی دیکەی دیاری ئەو وڵاتە دێت لەلایەن سوپای ئەردەنەوە".