مستەفا کازمی بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت
دوای ئەنجامدانی گەشتێکی دوو رۆژەیی بۆ سعودییە، مستەفا کازمی بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت و بڕیارە لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی لەلایەن وەفدێکی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێبکرێت.
ئامانجی سەردانەکەی مستەفا کازمی، ئەنجامدانی چەند رێکەوتنێکە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە.