نرخی نەوت لەبەرزیدایە

ئابوری 04/04/2021

Alternate Text

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بە بەرزی ماوەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ ٦٤ دۆلار و ٦٧سەنت بەرزبووەوەتەوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی "رۆژهەڵاتی تەکساس"یش بە ٦١ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا ".

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەک بەر لە ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوێ برێنت لە بازاڕەکانی جیهان ٧٠ دۆلاری تێپەڕاند.

بەهۆی ناجێگیری نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بە ٤٥ دۆلار دیاریکراوە، بە وتەی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش حکومەت ئەو بڕە زیادەیەی لە پارەی نەوت بۆی دەمێنێتەوە بۆ قەرزی وڵاتان تەرخانی دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا