بە تۆمەتی گەندەڵیکردن لە کڕینی داودەرمان لەلایەن
وەزارەتی تەندروستییەوە، دکتۆرێک سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی و ژمارەیەک بەرپرسی
وەزارەتەکە تۆمارکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی نیسانی ٢٠٢١، پزیشکێکی پسپۆڕ لە
بواری دەرمان لە شاری هەولێر بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند:" گەندەڵییەکی زۆر لە کڕینی دەرمانی نەخۆشییەکانی
شێرپەنجە و دڵ و زۆربەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکە هەیە، بەوهۆیەوە سکاڵام
لەسەر وەزیر و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکاری یاسایی تۆمارکردووە ".
ئەو پزیشکە داواشیکرد پێداچوونەوە بە لیستی کڕینی
داودەرمان بکرێت و لیژنە لەسەر ئەو دۆسیەیە پێکبهێندرێت، بەو مەرجەی لیژنەکە
پەیوەندی بە وەزارەتی تەندروستییەوە نەبێت.