شەوی رابردوو لە وڵاتی میسر، تەرمی مۆمیاکراوی ٢٢ پادشا و شاژنی مۆمیاکراوی سەردەمی فیرعەونەکان، لە مۆزەخانەی کۆنی قاهیرەوە بۆ مۆزەخانەی شارستانی نوێ گواسترانەوە.
شەوی رابردوو شەممە، لەمەراسیمێکی گەورەدا بە بەشداری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی وڵاتەکە، تەرمی ١٨پادشا و چوار شاژنی سەردەمی فیرعەونەکان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بە درێژایی کیلۆمەتر گواسترانەوە مۆزەخانەی شارستانی نوێی قاهیرە.
لەگەڵ تێپەڕینی هەزاران ساڵ بەسەر شارستانی سەردەمی فیرعەونەکانی میسر، رۆژانە مێژوونووسان نهێنی زیاتریان لەبارەیەوە دەستدەکەوێت.