عێراق لەبارەی هەوڵی کودەتاکەی ئەردەن هاتەدەنگ
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا دوای هەوڵی کودەتاکەی ئەردەن رایگەیاند، پشتیوانی تەواوی شا عەبدوڵا دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هەوڵی کودەتاکەی شەوی رابردووی ئەردەن راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:"عێراق پشتیوانی تەواو لە شانشینی ئەردەن دەکات، شاعەبدوڵا هەر هەنگاوێک بۆ پاراستنی وڵاتەکەی بگرێتە بەر پشتگیری دەکەین".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ئاسایش و سەقامگیری ئەردەن بە مانای ئاسایش و سەقامگیری عێراق دێت".