نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی ئازار به كه‌متر له (38) دینار دیاری‌کرا و بڕیاریشدرا گۆڕانكاری له كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دابکرێت.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی سێ (ئازار)ـی به (37.75) سیوحه‌وت دینار و حه‌فتاو پێنج فلس بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێر كاركردن دیاریكرد".
باسیلەوەشکردووە:"كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (200) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان شه‌ش هه‌زار (500) دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و (500) دیناره و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده جیاواز ده‌بێت".
ئاشکراشیکردووە:"خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی چوار (نیسان) تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ك وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده به‌یانیان نامێنێت و له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4:30)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه كاریان پێبكرێت".