پۆلیسی هەولێر دوو برای دەستگیرکرد

کوردستان 04/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو برا دەستگیرکراون کە بە زەبری هەڕەشە برێکی زۆر پارەیان لە هاوڵاتییەک سەندبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی نیسانی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:" دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ر.ر.م) و (ج.ر.م) لەلایەن بنکەی پۆلیسی تەیراوە دەستگیرکران، کە بە زەبری هەڕەشە بڕی (100 هەزار دۆلار) و (60 ملیۆن دینار)یان لە ھاوڵاتییەک سەندبوو ".

ئاماژە بەوەشکراوە :" هەردوو تۆمەتبارەکە بران و دوای ئەوەی وتەیان لێوەرگیرا، دانیان بە تاوانەکەیانداناوە و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ٤٣٠ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا