رکابەرییەکانی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس و رۆمیلۆ لۆکاکۆ هێرشبەری ئەنتەر میلان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا بەردەوامە.
لە یاریی دوێنێی نێوان یۆڤانتۆس و تۆرینۆ کە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات، رۆناڵدۆ گۆڵێکی بۆ یۆڤانتۆس تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٢٤ گۆڵ لە خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا.
هاوکات، لە یاری نێوان هەردوو یانەی ئەنتەر میلان و پۆڵۆنیا، لۆکاکۆ گۆڵێکی بۆ ئەنتەر تۆمارکرد و یارییەکەی بە بەرژەوەندی یانەکەی یەکلاییکردەوە، بەوەش کۆی گۆڵەکانی لە خولی ئیتاڵیا گەیاندە ٢٠ گۆڵ.
ریزبەندی گۆڵگارانی خولی ئیتاڵیا بەمشێوەیەیە:
١-کریستیانۆ رۆناڵدۆ ٢٤ گۆڵ
٢-رۆمیلۆ لۆکاکۆ ٢٠ گۆڵ
٣-لویس مۆڕییل ١٨ گۆڵ
٤-زالاتان ئیبراهیمۆڤێتچ ١٥ گۆڵ
٥-چیرۆ ئیمۆبیلی ١٤ گۆڵ