شارەزایەکی بواری گەشناسی رایگەیاند، ئەو شەپۆلە گازە ژەهراوییەی روودەکاتە ئاسمانی عێراق و ناوچەکە چڕییەکەی کەمە و مەترسی نابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی نیسانی ٢٠٢١، واسق سەلامی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە:" ئەو شەپۆلە گازییەی ئەمڕۆ روو لە ئاسمانی عێراق دەکات چڕییەکەی کەمە و زۆر لە ئاسمانی وڵاتەکەدا نامێنێتەوە، بۆیە مەترسی دروست ناکات ".
باسیلەوەشکردووە:" ئەو گازەی روو لە ناوچەکە دەکات لاوازە و لە چینە بەرزەکانی سەرەوەیە و مەترسی نییە، بۆیە رێکخراوەکانی کەشناسی جیهان هۆشدارییان نەداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراق بڵاویکردبووەوە، بەهۆی تەقینەوەی بورکانێک لە ئیتاڵیا، شەپۆلێکی گازی ژەهراوی روو لە سوریا، تورکیا و عێراق دەکات.