بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزازانی
هەرێم لە بارەی هاتنی گازی( S02) بۆ هەرێمی کوردستان رونکردنەوە دەدەت و ئاشکرایدەکات، زیانی بۆ هاوڵاتیان نابێت.
ئەژی چەتۆ بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و
بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو بارستە گازەی رووی کردووەتە وڵاتانی
دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی رایگەیاند:" هۆکاری ئەو بارستە گازانە تەقینەوەی گڕکانی
ئێتنایە کە دەکەوێتە وڵاتی ئیتاڵیاوە
و لە کۆتاییەکانی
مانگی رابردوو دەستی بە تەقینەوە کردووە، ئەو گڕکانە دوای تەقینەوە بارستەیەکی
زۆری گاز و خۆڵەمێشی دەرداوە و بەشێک لەو گازانەش ژەهراوین".
راشیگەیاند:" ئەگەر بێت و ئەو گازانە
بەشێوەیەکی زۆر بگاتە ئاستە نزمەکانی هەوا و روو لەو ناوچانە بکەن کە دانیشتوانی تێدا
نیشتەجێن ئەوا زیانی زۆری بۆ تەندروستی
مرۆڤ دەبێت".
سەبارەت بە گەیشتنی ئەو بارستە گازە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق
بەرپرسەکەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم
رایگەیاند:" بەهۆی هەڵکردنی بای رۆژئاوا ئەو بارستە گازە کە لە ناویدا گازی
زیانبەخشی دووانە ئۆکسیدی گۆگرد بوونی
هەیە، بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کشاوە و هەریەکە لە فەڵەستین و لوبنان و سوریا و ئەردەنی گرتۆتەوە و
ڕەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوشدا بگاتە عێراق و ئاسمانی ناوچەکە بگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا
:" ئەو بارستە گازە لە ئاسمانی عێراقدا لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت و زیانی نابێت
بۆ تەندروستی هاوڵاتیان".