بەهۆی توشبوونی ١٠ خوێندکاری قۆناغی ١٢ی ئامادەیی سلێمانی کچان، دەرگای خوێندنگەکە داخرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC، دوێنێ شەممە، دوای دروستبوونی گومان لە توشبوونی چەند خوێندکارێکی قۆناغی ١٢ لە ئامادەیی سلێمانی کچان، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، لیژنەیەکی تایبەت چوونەتە خوێندنگەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ خوێندکاران و مامۆستایان".
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان:" ئەنجامی پشکنینی ١٠ خوێندکار پۆزەتیڤ بووە، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە، دەوامی خوێندنگەکە راگیراوە".