هەموو مۆبایلێک ژمارەی پێناسەی نێودەوڵەتی هەیە، کە لەڕێگەیەوە دەتوانین لەکاتی دزین یان بزربوونی لەکاری بخەین، بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بەکاری نەهێنن.
لەکاتی لەدەستدانی ئامێرە زیرەکەکانمان دەتوانین لە رێگەی تۆمارکردنی ژمارەی پێناسەی نێودەوڵەتی لە لیستی رەش، رێگری لە کەسانی دیکە بکەین لە بەکارهێنانی مۆبایلەکە، تەنانەت ئەگەر سیمکارتێکی نوێشی تێدابکرێت.
بۆ دۆزینەوەی ژمارەی پێناسەی نێودەوڵەتی لە مۆبایلی ئایفۆن، سەرەتا دەبێت پچیتە ( (Setting پاشان (General) پاشانیش (About).
هاوکات ئامێرە ئایفۆنە نوێیەکان ژمارەی پێناسەی نێودەوڵەتی لە شوێنی دانانی سیمکارتەکەدا نوسراوە، بەڵام بە قەبارەیەکی بچوک نوسراوە و بۆ بینینی پێویستت بە شووشەی گەورەکەر دەبێت.
لەو مۆبایلانەش کە بە سیستمی ئەندرۆید کار دەکەن شوێنی نوسینی ئەو ژمارەیە جیاوازە، بەڵام زۆربەی کات لە ((setting دەنوسرێت.
هەندێک لە ئامێرەکانیش لە دواوەی مۆبایلەکە دەنوسرێت، هەندێکیشیان لە پاکەتی مۆبایلەکەدا نوسراوە.