بافڵ تاڵەبانی: پەسەندکردنی بودجە سەرەتایەکی گرنگە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

کوردستان 04/04/2021

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پەسەندکردنی بودجە سەرەتایەکی گرنگە بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد و چارەسەری کێشەکان.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی ئەرێنی و سەرەتایەکی گرنگە بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوانیان".
هاوکات باسیلەوەشکردووە:" جموجوڵی تیرۆریستانی داعش و مەترسییەکانی ئەو رێکخراوە لە ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان بووە لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا و شاندێکی یەکێتیی کە پێکهاتبوون لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای هەواڵگری پێشمەرگە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا