مەشق و راهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە نەوەستاوە

کوردستان 04/04/2021

Alternate Text

جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاندووە، بەرنامەی ساڵانەی مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە نەوەستاوە بەشێوەی ئاسایی خۆی بەرێوەدەچێت.

قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان لە هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاندووە:" هێزەکانی پێشمەرگە لە مەشق و راهێنانەکانی خۆیان بەردەوامن و بەهیچ شێوەیەک رانەوەستاون".
ئەوەشی راگەیاند:" پڕۆسەی مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی خشتەیەکی تایبەت کە بۆیان داندراوە و بە گرتنەبەری رێککارە خۆپارێزییەکان بەڕێوەدەچێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا