ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند:" ئەمرۆ ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری وەرگەران ، لە لایەن ئۆتۆمبێلی جۆری پیک اب دێر ، لە نزیک بازگەی دۆلرەمەرکی سەربە ناحیەی سیدەکان".
ئەوەشهاتووە:" لە ئەنجامی رودانی روداوەکە بەداخەوە شوفێری ئوتومبێلەکە گیانی لەدەستدا".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوچۆی سۆران داوایەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات و دەڵێت:" داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی یاسا و رێنمایەکانی هاتووچۆبن ، بۆ سەلامەتی هەموو لایەک".