تەندروستی عێراق زیاتر لە پێنج هەزار توشبووی تۆمارکرد

عێراق 04/04/2021

Alternate Text

لە ئاماری نوێی کۆرۆنادا، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و ٣٦٨ توشبووی نوێ تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی نیسان. وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند:" لە ٢٥٤ کاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و ٣٦٨ حاڵەتی توشبوو و پێنج هەزار و ٣٠٣ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

ئاماژەبەوەشدراوە:" لە دوایین ئاماردا ٣٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".

هەروەها لە میانی گەیشتن و بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، تەندروستی عێراق رایگەیاند:" ٩٣ هەزار و ٢١ کەس ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا