ئەمڕۆ لە گوندی مێرگەسەر لە رانیە، ژنێک لە کاتی نەوتکردنە ناو زۆپا و گڕگرتنی زۆپاکە خۆشی سوتا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شکارتە ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی سوتانی مرۆڤ لە گوندی مێرگەسەر سەربە ناحیەی بێتواتە/ قەزای ڕانیە، دەستەبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە".
ئەوەشهاتووە:" وە دەرکەوت ژنێک بەناوی (د،ر،ح) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٨ پیشەی ژنی ماڵە و دانیشتوی گوندی مێرگەسەر سەربە ناحیەی بێتواتە/ قەزای ڕانیە بەهۆی گڕ گرتنی زۆپای نەوت سوتاوە".
لە راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" دوای ئەوەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، برینداری سووتاو بە وتەکانی خۆی دەڵێت لە کاتی تێکردنی نەوت لە زۆپا دەستبەجێ زۆپاکە گڕی گرتووە و بەو هۆیەوە سووتاوە. وە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سووتاویەکەی لە ٥٠٪ بووە، بەهۆی سەختی برینەکەی، برینداری سووتاو بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە".