بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران لەبارەی بەستنی ماسک.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند:" ئاماژه به‌یانی ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠٢١ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندوستی و خۆپاریزی لەبڵاوبوونەوەی لەڤایرۆسی کۆرۆنا ، شۆفێری هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان (تایبەت، بارهەڵگرو کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن".
هاتووشە:" دوای ئەوەی لەرۆژانی رابردوودا ئەفسەران و کارمەندانی گۆڕپانەکان و بازگەکان هه‌ستان بهڕێنماییكردنی شۆفێران، به‌تایبه‌تی شۆفێری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه (پاس‌و ته‌كسی) لهشۆفێرو سه‌رنشینان، ماسك به‌كاربهێنن، لەئێستادا ڕێکاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شۆفێر‌و سه‌رنشینانه‌ی كه پابهندنابنو ماسك به‌كارناهێنن".
لە کۆتایشدا داوایەک دەکەن و دەڵێن:" بۆیە داوا لەشۆفێران و سەرنشینان دەکەین بۆ ئەوەی دووچاری لێپرسینەوە نەبن پابەندی بەکارھێنانی ماسک بن".