Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی ئەوقاف رێککاری یاسایی بەرامبەر پیر لوقمان گرتەبەر

کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا پیر لوقمان چەند قسەیەکی لەسەر ساڵاحەدین ئەیوبی کردبوو، وەزیری ئەوقافی هەرێم رێککاری یاسایی بەرامبەر گرتەبەر.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە و واژووی سەرۆکی داواکاری گشتی لە وەزارەتی دادی لەسەرە، رێککاری یاسایی بەرامبەر پیر لوقمان کەریم گیراوەتە بەر.

داواکە لەلایەن وەزیری ئەوقافی هەرێم گیراوەتە بەر و وەزارەتی دادیش رێککارەکانی گرتووەتەبەر.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا پیر لوقمان کەریم هێرشی کردبووە سەر سەڵاحەدینی ئەیوبی و ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

جێی باسە لە ئێستادا پیر لوقمان لە دەرەوەی کوردستان دەژی و چەند داوایەکی یاسایی لەسەرە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP