بریکاری وەزیری تەندروستی: گەر دۆخەکە بەم شێوەیە بێت تاکە چارەسەر راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆیە

کوردستان 04/04/2021

Alternate Text

بریکاری وەزیری تەندروستی رایگەیاند، تاکە چارەسەر بۆ ئەم دۆخەی ئێستا راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی گشتییە لەبەر ئەوەی هاوڵاتییان پەبەندی رێنماییەکان نین.

د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزیری تەندروستی بە BMC راگەیاند:" گەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوامبێت و هاوڵاتییان رێککارەکانی خۆپارێزی نەگرنە بەر تاکە چارەسەر راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی گشتییە".
ئەوەشی راگەیاند:" پێشتر پێشبینی ئەم دۆخەمان کردبوو، هۆکاری سەرەکیش تێکەڵاو بوونی زۆرە لە وەرزی بەهاردا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا