لە پۆستێکدا لە تۆڕی فەیسبووک دزەپێکەرێک کە ناسنامەی ئاشکرانەکراوە رایگەیاند، بەرامبەر بە بڕێکی کەم پارە، زانیارییە تایبەتەکانی ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک دەفرۆشێتەوە.
لەو بارەیەوە ئالۆن جۆن، دامەزرێنەری کۆمپانیای هەدسۆن رۆکی ئیسڕائیلی تایبەتمەند لە ئاسایشی ئەلکترۆنیدا رایگەیاند کە ئەو ژمارە و زانیارییەنەی کە دزەپێکەرێکە دەیانفرۆشێت هەمان ئەوانەن کە وابەستەی هەژماری فەسیبووکن.
هێشتا بە تەواوی راستی ژمارەکان پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام جۆن وتی کە ئەو لای خۆیەوە چاوی بە هەندێکیان کەوتووە کە ژمارەی کەسە نزیکەکانی خۆی بوون.
لەو بارەیەشەوە کۆمپانیای فەیسبووک لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەو زانیارییانەی دزەپێکەرەکە دەستیکەوتووە زۆر کۆنن، هۆکاری دزەپێکردنەکەشی گەڕاندەوە بۆ کێشەیەکی تەکنیکی کە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٩دا چارەسەرکراوە.