منداڵێکی کورد بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی ئیسڕائیل کرا

کوردستان 05/04/2021

Alternate Text

منداڵێکی تازەلەدایکبووی کوردی ئێزیدی کە گرفت لە سییەکان و دڵی هەبووە، هەفتەی رابردوو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ئیسڕائیل کرا.

ماڵپەڕی " تایمز ئۆف ئیسڕائیل" بڵاویکردووەتەوە:" رۆژی پێنجشەممەی رابردوو منداڵێکی تەمەن دوو مانگی کوردی ئێزیدی کە دۆخی تەندروستی خراپ بووە، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ئیسڕائیل کرا، هەرچەندە دەبوو زووتر رەوانەی ئەو وڵاتە بکرایە، بەڵام بەهۆی رێککارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ماوەیەک ئەو گەشتە دواخرا ".

ماڵپەڕە ئیسڕائیلییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" رێککارەکانی حکومەتی ئیسڕائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ببوو بە بەربەست لەبەردەم گەیشتنی نۆ منداڵی نەخۆش بۆ ئەو وڵاتە، کە هەنا یەکێک بووە لەو منداڵانە و دۆخی تەندروستی زۆربەیان خراپ بووە".

منداڵەکە لە رۆژی ٢١ی کانوونی دووەم لە هەرێمی کوردستان لەدایکبووە و چەندین گرفتی تەندروستی هەیە، بە تایبەت کەمی گەیشتنی خوێن بۆ سییەکانی بووەتە هۆی وەرنەگرتنی رێژەیەکی پێویست لە ئۆکسجین بۆ لەشی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا