ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێم دووپاتدەکاتەوە

کوردستان 05/04/2021

Alternate Text

کونسوڵگەری ئەمریکا لە هەرێم رایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی نیسان، بەبۆنەی تێپەڕینی ٣٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی نەوای ئارام بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆڕەوەکە، کونسوڵگەری ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:" لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی ١٩٩١ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی نەوای ئارام ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە سەرو هێڵی ٣٦ لە عێراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی کورد".

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا