رێژەی لێبڕینی مووچە کەمدەکرێتەوە

کوردستان 05/04/2021

Alternate Text

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC  بڕیارە حکومەتی هەرێم رێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بۆ ١٥٪ کەم بکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١، سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە BMC  راگەیاند:" بەهۆی زۆربوونی داهاتی بەردەستی حکومەت، بڕیارە رێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بۆ ١٥٪ کەم بکرێتەوە ".

وتیشی :" بەدووری دەزانم لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بەمزووانە کۆتایی بێت، بەڵام دەکرێت رێژەکەی کەمبکرێتەوە ".

BMC زانیویەتی کە دوای رەوانەکردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغدا و زۆربوونی داهاتی ناوخۆ بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بەنیازە حکومەت بانگهێشت بکات و داوای کۆتاییهێنان بە سیستەمی لێبڕینی مووچە بکات.

پێشتر حکومەتی هەرێم بڕیاریدابوو رۆژی ٢٥ی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا