قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕش لە شەڕی نێوان
دوو بنەماڵەدا پێاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵان کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١، رمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند:" کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی
شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، شەڕە چەقۆ لە نێوان دوو کەس روویدا و بەهۆیەوە
یەکێکیان بریانداربوو، دواتر لەشەڕەکەدا چەک بەکارهێندرا و پیاوێکی ناوبژیکەر
کوژرا".
ناوبراو راشیگەیاند:" کوژراوەکە کە پیاوێکی تەمەن
٥٠ ساڵان بووە بە ناوی کەریم عەزیز، بکوژەکەش هەڵهاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیر
نەکراوە ".