کەسێک ٢٢ هەزار دۆلار لەو ماڵە دەدزێت کە کاری تێداکردووە

کوردستان 05/04/2021

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە دزی لەو ماڵەکردبوو کە کاری تێداکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی نیسان، پۆلیسی سلێمانی بڵآویکردووەتەوە:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دز چۆتە سەرماڵەكەی و پارەی لێبراوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كەشف و هێڵكاری شوێنی روداوەكە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە".

باسیلەوەشکردووە:"تۆمەتبارەکە كەسێكە پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە و هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیوە، کە بڕی ٢٢ هەزار دۆلاربووە، کە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار لەماڵ نین ئەم هەلەی قۆستۆتەوەو دزی لێكردوون".

لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، گ ) بەبڕیاری بەڕێز داوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا